یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی گورزێکی کوشندەی بەرکەوتوو و پێکانی ئەستێرەیەکی تیپەکەی ڕاگەیاند،کە ئەمە دەبێتە یەکێکی تر لەو ئەستێرانەی یانەکە بەهۆی پێکانەوە لەسەرتای ئەم وەرزە لە یاریگاکان دابڕێت و ئارتێنتای ڕاهێنەریش تووشی قەیرانێکی نوێ دەبێتەوە.
یانەی ئارسێناڵ پێکانی نۆنی مادویکی یاریزانی لاوی تیپەکەی ڕاگەیاند،کە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە،ئەمەش دوای ئەوەی لە یاری ڕابردووی یانەکە بەرامبەر مان یونایتد یاریگای بەهۆی پێکانەوە جێهێشت و بوکایۆ ساکا شوێنی گرتەوە
بەمەش مادویکی بێبەش دەبێت لە کۆمەڵێک یاری گرنگی یانەکە و بەشێک لە یاریەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا
مادویکی تەمەن 23 ساڵ هاوینی ئەمساڵ لە چێڵسیەوە بە بڕی 48 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ئارسێناڵەوە کرد و ئێستاش لەگەڵ کای هاڤێرتز و گابرێل خیسۆس پێکانیان هەیە و تاکە هێرشبەریش لەبەردەمی ئارتێنتا مابێتەوە ڤیکتۆر گیۆکۆرێشە.
“سەرکار ڕێبوار”

