zagros news agency

یاریزانێکی لێڤانتی باسی کێشەی نێوان خۆی و ڤینیسیۆس دەکات لەناو یاریگا و پەیامێکیشی ئاڕاستە دەکات

 

لە یەکێکی دیکە لە ڕووداوەکانی یاریەکەی دوێنێ شەوی نێوان ڕیاڵ مەدرید و لێڤانتی لە گەڕی شەشەمی لالیگای ئیسپانیا ئاڵۆزی توند دەکەوێتە نێوان ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و یونای ئیلگزاباڵی یانەی لیڤانتی و تەنانە دەگاتە ئەو حاڵەتەی هەوڵی ئازاردانی یەکتری دەدەن.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ پێش گۆڵی سێیەمی ڕیاڵ مەدرید ڤینیسیۆس دوای دەماقاڵێیەک دەست بۆ ڕوخساری یاریزانەکە دەبات و دەبێتە ئاڵۆزیەکی توند ڕووبەڕوو بوونەوە هەردوو یاریزان
پاش یاریەکەی ئیلگزاباڵی یانەی لێڤانتی لێدوانی بۆ ڕاگەیاندنەکان داوە تۆمەتی سوکایەتی پێکردنی داوەتە پاڵ ڤینیسیۆس.

 

ئیلگزاباڵ پاش یاریەکە وتی؛ئێمە هەر کەسێک بین نوێنەر یاخود یاریزان یان هەر وەرزشوانێک بین کاتێک دەگاتە حاڵەتی سوکایەتی کردن پێمان دەبێت سنوورێکی دابنێین و بڵێین بوەستە،ئاماژەی بەوەش کردوە،کە ئەوان توانایەکی زۆریان هەیە بۆ پێشکەشکردنی ئاستی بەرز لەیاریەکاندا بەڵام زۆر کات هەیە ناگونجێت.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆسەی زیادکردنی 100 هەزار منداڵ بۆ سەر بەشەخۆراکی هەولێر بەردەوامە

سەڵاح

لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ١٦هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە

یاسین

بۆچی هه‌ستیاری لە جیهاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار زیادی کردووە؟

سەڵاح