ئەمڕۆ شەممە 2026/5/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا.
سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەیدا، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، هەروەها وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا ، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە،دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.

