دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی ستایشی یاریزانەکەی جولیان ئەلڤارێزی کرد دوای ئاستە بەرزەکەی لە دێربی مەدرید، کە ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لالیگا بەرامبەر ڕیال مەدرید بە ئەنجامی 5-2 بردەوە.
سیمیۆنی لە بارەی ئەلڤارێزەوە وتی: ئەو پابەندە بە تیپەکە و یانەکەوە، یاریزانێکی زۆر نایابە، بەهرەیەکی هەیە و هەروەها کاری زۆر دەکات،یاری تۆپی پێی هێرشبەری دەکات لەگەڵ ئەوەش پابەندە بە تیپەکەوە، ئێمە پێویستمان پێیەتی و دەبێت ئاگاداری بین، هیوادارم بۆ چەندین ساڵ لە ئەتلەتیکۆ بمێنێتەوە.
ئەلڤارێز لە یارییەکەدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و تیپەکەی بەرەو سەرکەوتن برد و سەلماندی کە یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی ئەتلەتیکۆ لەم وەرزەدا، ئەمەش ڕۆڵی بەرچاوی لە ئەنجامە ئەرێنییەکانی تیپەکەدا خستووەتەڕوو.

