سەرەڕای ئەوەی هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە مانچستەر یونایتد لەم وەرزەدا ڕوبێن ئەمۆریم لە پۆستەکەی دوورناخاتەوە، بەڵام ئەگەر ئەنجامە خراپەکان لە ماوەی داهاتوودا بەردەوام بن، ڕەنگە هەڵوێستیان بگۆڕێت.
ئەگەر ئەمۆریم لە کارەکەی دووربخرێتەوە، ئەوا یەکەم ڕاهێنەر نابێت کە لە کارەکەی دووربخرێتەوە. فوتبۆڵ ترانسفێر نیوز دووپاتی کردەوە کە دەبێتە شەشەم ڕاهێنەر لە دوای ڕۆیشتنی سێر ئەلێکس فێرگسۆن لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
شەیتانە سوورەکان پێشتر دەیڤد مۆیس و لویس ڤان گال و خۆسێ مۆرینیۆ و ئۆلی گونار سۆلشایەر و ئێریک تێن هاگیان لە یاریگاکان دوورخستووەتەوە.

