ئەشڕەف حەکیمی مەغریبی، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان، ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە لە قۆناغی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەربڕی.
حەکیمی لە لێدوانەکانیدا وتی: کاتێک لە یاریگادا دەبم هەوڵ دەدەم هەموو شتێک بکەم کەهەم،ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوازی یاریکردنمان ناگۆڕین، بە هەمان بیرۆکە بەردەوام دەبین لە یاریکردن.
ئەستێرە مەغریبییەکە دووپاتیکردەوە کە پێش یارییەکە هەست بە باشترین ئاستی خۆی دەکات و دەڵێت: هەستێکی زۆر باشم هەیە، چ لە ڕووی جەستەیی و چ لە ڕووی دەروونییەوە.

