zagros news agency

گاڕناچۆ بێدەنگی شکاند

ئەلیخاندرۆ گاڕناچۆی ئەرجەنتینی یاریزانی ئێستای یانەی چێڵسی ئینگلیزی دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر یانەی بەنفیکا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان بەکورتی باسێکی یانەی مانچستەر یونایتدی کرد باسی حاڵی خۆی کرد ئەو کاتەی لەوێ یاری کردوە.

 

گاڕناچۆ بۆ میدیاکان دوا و وتی؛ بابەتێکی خراپم نییە لەسەری بدوێم دەربارەیان،بەڵام ئەوە ڕاستیە ئەو ماوەی لەوێ یاریم کردوە زۆر سەخت و ئاڵۆز بوو بۆمن،بەڵام ئێستا لێرە زۆر دڵخۆشم و دەمەوێت لێرە بمێنمەوە بۆ نازناوەکان،خۆشحاڵم ئەمشەو توانیم هاوکاری تیپەکەم بکەم بۆ بەدەستهێـنانی سێ خاڵی ئەم یاریە.

 

 

گاڕناچۆ هاوینی ئەمساڵ لە مانچستەر یونایتدەوە ڕووی کردە یانەی چێڵسی ئەمەش دوای ئەو کێشە و ئاڵۆزیانەی لەگەڵ ئامۆریمی ڕاهێنەر مان یونایتد بۆی دروست بوو،کە کار گەیشتە ئەو ڕادەیەی لەتیپی یەکەمی مان یونایتد دوور بخرێتەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی : ماوەی گونجانی مباپێ کۆتایی هات

یاسین

نێیمار ستایشی ڤینیسیۆس دەکات

یاسین

سۆن ستایشی کەین دەکات

یاسین