ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی نیکۆ شلۆتەربێکی بەرگریکاری ئەڵمانی دەکات لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند، چونکە تا ئێستا یاریزانەکە نەگەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، کە لە هاوینی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شلۆتەربێک گواستنەوەی ئەو یانەیە بە باشتر دەزانێت کە دەرفەتی ڕکابەریکردنی بۆ نازناوە گەورەکانی پێبدات، بەرشەلۆنەش لە بژاردە پەسەندکراوەکانیدایە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی گرێبەستەکەی لە کۆتا ساڵی ٢٠٢٦، پێشبینی دەکرێت نرخەکەی گونجاو بێت. بەهای ئێستای بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، بەڵام دەکرێت گرێبەستەکە بە نرخێکی زۆر کەمتر ئەنجام بدرێت.

