لەدوای ئەو مشتومڕە زۆرە کشانەوەی 3 یانە لەخولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ فدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی دەرکرد و چارەنووسی خولی نایابی کوردستانی بۆ وەرزی 2025-2026 یەکلایی کردەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کشانەوەی یانەکانی(هەڵۆ،پیشەسازی،برایەتی) قبوڵ کرد و ئەم وەرزەش خولی نایابی کوردستان بەبەشداری 11 یانە بەڕێوەدەچێت بەشێوەی دوو قۆناغ و هاتن و چوون لەگەڵ ئەوەشدا تەنها یەک یانە دادەبێزێـتە خولی پلەیەک و یانەی پلەی دەیەمی خولی نایابی کوردستان یاری پلەی ئۆف ئەنجام دەدات لەگەڵ یانەی پلەی پێنجەمی خولی پلەیەکی وەرزی 2025-2026.
لە بڕیارێکی تریشدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان 4 یانە ڕاستەخۆ لەپلەیەکەوە بۆ نایاب سەردەکەون و 4 یانەش دادەبەزنە خولی پلەدووی کوردستان
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یانانەی کشاونەتەوە لەخولەکە دەبێ مافی ئازادی بدەنە سەرجەم یاریزانەکانی خۆیان بەبێ ئەوەی هیچ مافێکی دەستبەردار بوون وەربگرن.
“سەرکار ڕێبوار”

