کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمرۆ ئەو عومڕەکارانە کوردستان کە لە فرۆکەخانەی مەدینە گیریان خواردبوو بە سەلامەتی لە ڕێگەی وشکانییەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان
کاروان ستونی هەروەها ڕایگەیاند ژمارە ئەو عومڕەکارانە ٢٠٠ کەس دەبوون و دوێنی بە بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەسەر هیڵ بووە تاوەکوو گەڕێندرانەوە کوردستان.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕاگەیاند تاوەکوو بارودوخی ناوچەکە بەم شێوەیە بێت لە ئەگەری نەبوونی فرۆکە ناچاردەبن عومڕەکارەکان بە ڕێگەی وشکانی بگەڕێندرێنەوە و داواشی لە هاووڵاتیان کرد لەم کات و ساتەدا گەشتەکانیان دوابخەن بۆ عومڕە تاوەکوو ئەم باردودۆخە کۆتایی بێت.

