فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی کات و شوێنی یاریەکانی جامی سوپەری ئیسپانیای دیاری کرد،کە بە دوو قۆناغ هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەدەچێت و یانەکانی(ڕیاڵ مەدرید،بارسێلۆنا،ئەتلەتیکۆ مەدرید،ئەتلەتیک بلباو) ڕکابەری بەدەستهـێنانی نازناوەکە دەکەن.
بەرواری 7ـی مانگی 1ـی ساڵی داهاتوو یەکەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە لەنێوان یانەی بارسێلۆنا و ئەتلەتیک بلباو بەڕێوەدەچێت،دووەم یاری قۆناغەکەش ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید لە 8ـی مانگی 1 ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و یاری کۆتاییش لە 11ـی مانگی 1 بەڕێوەدەچێت.
شایەنی باسە وەک ساڵی ڕابردوو یاریەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لەدەرەوەی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەمجارەش وڵاتی سعودیا میوانداری دەکات و سەرجەم یاریەکان لەشاری جەددە ئەم ڕکابەریە بەهێزە لەباوەش دەگرێت لەنێو یاریگای نێودەوڵەتی(مەلیک عبدللەی وەرزشی).
“سەرکار ڕێبوار”

