تۆنی کڕۆسی ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە نوێترین لێدوانیدا ڕەخنەی توند ئاڕاستەی یانەی بارسێلۆنا و شێوازی یاری کردنی هانزی فلیکی ڕاهێنەری یانەکە دەکات و پێیـوایە تاسەر بەو جۆرە ستایلە ناتوانن بەردەوامبن.
کروس دەڵێت؛بارسێلۆنا ناتوانێت بەو شێوەیە تاکۆتایی یاری بکات ئەوان کێشەیان بۆ دروست دەبێت لە کۆتا چارەکی یاری و یاریزانەکان توانای جەستەییان کەم دەبێتەوە ئەمەش لە وەرزی ڕابردوو بینرا بەرامبەر ئینتەر میلان و دووریش نییە ئەمساڵ ئەم حاڵەتە دووبارە ببـێـتەوە.
سەرەڕای ئەو قسانە کروی ستایشی هانزی فلیکی کرد و وتی؛دەتوانین بڵێین ئەو تاکتیکەی بارسێلۆنا باشترین تاکتیکی جیهانە،بەڵام یانەکە خاڵی لاوازی زۆرە و لەنەبوونی ڕافینیا و یەماڵ و پێدرێ یانەکە تەواو پەککەوتە دەبێت.
“سەرکار ڕێبوار”

