zagros news agency

ئیندریک راهێنان دەکات بۆ ئەوەی ئاستی باشتر بکات

 

ئیندریکی هێرشبەری بەڕازیلی ماوەیەکی بێدەنگی لەگەل یانەی ڕیال مەدرید بەسەر دەبات، گرنگی بە باشترکردنی ئاستی خۆی دەدات لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا بەبێ ئەوەی پەلە بکات لە دەرفەتێکی نوێدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس، یاریزانەکە ئارامی و متمانەی خۆی دەپارێزێت، بەردەوامە لە شەڕکردن بۆ سەلماندنی بەهای خۆی بۆ ڕاهێنەر خابی ئەلۆنسۆ، بەو هیوایەی بەم زووانە کاتەکانی یاریکردن بەدەستبهێنێت.

سەرەڕای کێبڕکێی توند لە هێڵی هێرشبردن، ئەوانەی نزیک لە یانەکە پێیان وایە پابەندبوون و پیشەگەریی ئیندریکیش هەموو شتێک دەکات لەپێناو مانەوەی وەکو ناوێکی دیار لەپێکهاتەی پێشەوەی مێرێنگی،کە ئەمەش نزیکە لە ئەستەمەوە بەڵام ئەو نایەوێت کۆڵ بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیمیۆنی سەبارەت بەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لێدوان دەدات

یاسین

ڕۆناڵدۆ هۆکارێکە بۆ چوونی یاریزانانی ئەوروپی بۆ سعودیا

یاسین

نوێترین هەواڵ دەربارەی بردنەوەکەی هەولێر بەرامبەر شوڕتە

یاسین