zagros news agency

پێکانی ئەستێرەیەکی بایرن میونشن ڕاگەیەنرا

 

لەمیانەی یاریە نێودەوڵەتیەکان و گەڕانەوەی یاریزانان بۆ یاری کردن لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی گورزێکی کوشندەی بەرکەوت و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەکەی هاری کەین پێکانی بەرۆکی دەگرێت.

 

بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەنووسێکی سکای سپۆرتس هاری کەین پێکانەکەی مەترسیدار نییە بەڵام ئەمڕۆ ڕاهێنانی نەکردوە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و دیاریش نییە بەشداری یاری بەرامبەر لۆکسەمبۆرگ دەکات لەشەوی پێنج شەممە.

 

بەگوێرەی زانیاریەکان هاری کەین پێکانەکەی لەپاژنەی پێیەتی و بەهۆی شەکەت و ماندووێتی زۆرەوە دووبارە پێکانەکەی سەری هەڵداوەتەوە،کە پێشتریش ئەو پێکانەی هەبووە،ترسی بایرن میونخیش ئەوەیە یاریزانەکە حاڵەتی پێکانەکەی بگاتە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دوورکەوتنەوەی زۆر لەیاری کردن.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەنووسی میلیتاو لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دیار نییە

یاسین

نهێنی دواکەوتنی چێزنی لە پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنە

یاسین

دیکۆ : لامین دیاردەیەکی بێهاوتایە

یاسین