لە نوێترین زانیاریەکان دەربارەی گرێبەست و گواستنەوەی یاریزانان ناوی برۆنۆ فێرناندێزی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد بۆتە ناوێکی دیار و بەپێی زانیاریەکان مانچێستەر یونایتدیش پلانێکی هەیە بۆ فرۆشتنی برۆنۆ،بەڵام چاوەڕێی بۆندێکی گەورە دەکات تاکو یاریزانەکە بفرۆشێت.
بەگوێرەی بەشێکی ڕۆژنامە ئینگلیزیەکان مانچێستەر لەم حاڵە باشتری دەست ناکەوێت بۆ فرۆشتنی برۆنۆ فێرناندێز و ئامادەیە بە 100 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بفرۆشێت،نزیکترین یانەکان لەبرۆنۆ ئەلهیلال و ئیتیحادی سعودین لەماوەی داهاتووشدا لەوانەیە بکەونە گفتوگۆ لەگەڵ یەکتری.
برۆنۆ فرناندێز ساڵی 2020 لە سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتوگالیەوە ڕوویکردە مان یونایتد و لەو کاتەوە بۆتە بەشێک لەهەڵگری نەهامەتیەکانی مان یونایتد ڕەنگە هاوینی ساڵی داهاتوو ڕووبکاتە خولی ڕۆشەنی سعودی.
“سەرکار ڕێبوار”

