ڕۆنی بەرداخچی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە دانی بەوەداناوە کە هێشتا سەرسام بووە بە ژمارەی ئەو یارییانەی کە بۆ یانەکەی ئەنجامداوە لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە یانەکە لە ڕۆژی یەکەمەوە متمانەی زۆری پێ نیشانداوە.
بەرداخچی دەڵێت: بارسێلۆنا متمانەی پێم هەیە، ئەوەش پاڵنەرێکی گەورەم پێدەبەخشێت، چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد بەو خێراییە زۆر یاریی بکەم،من پێموا بوو دەبێت ماوەیەک تپەڕێت تاکو بکەومە ئەو ساتەی ئێستام،بەڵام زۆر زووتر شتەکان ڕوویاندا.
بەرداخچی ستایشی هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەکەی کرد و ڕونیکردەوە کە زۆر لە یاریزانەکان نزیکە ئەو نیگەرانە لە کاتی خۆیدا، بەڵام کەسێکی گەورەیە، لەگەڵ هەموو کەسێکدا ڕێکدەکەوێت و دەزانێت چۆن قسەمان لەگەڵ بکات بۆ من وەک هاوڕێیەک یان تەنانەت کەسایەتییەکی باوکە، ئەوەش شتێکە پێشتر هەستم پێنەکردوە.

