zagros news agency

فلیک هەموو قورسییەکان دەخاتە سەر شانی پێدری

 

بەرشەلۆنە لە دۆخێکی نائاسایی ڕاستەقینەدایە بەهۆی ئەو شەپۆلە پێکانانەی کە بەر تیپەکەی کەوتووە. پێنج یاریزانە سەرەکییەکەی پشتڕاستکرایەوە کە بۆ هەفتەکانی داهاتوو لە یاریگاکان دووردەکەونەوە، ئەمەش دووڕیانێکی گەورە دەخاتە بەردەم هانسی فلیکی ڕاهێنەر سەبارەت بە بژاردەکانی هێرشبردن.

یاریزانانی بارسێلۆنا لامین یامال و ڕافینها و دانی ئۆلمۆ و گاڤی و فێرمین لۆپێزی تائێستا نادیارە بەژداری دەکەن یاخود نا، کە هەموویان بەهۆی پێکانەوە دەناڵێنن ئەمەش بەشێوەیەکی بەرچاو پێکهاتەی پێش یارییەکەی لالیگا بەرامبەر جیرۆنا لاواز دەکات، دواتر ئۆڵۆمپیاکۆس لە چامپیۆنزلیگ، هەروەها کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیال مەدرید.

لەبەر ڕۆشنایی ئەم ئامادەنەبوونە بەکۆمەڵانە، پێدری بووەتە گرنگترین یاریزان لە سیستەمی ئێستای فلیکدا، بەرپرسیارێتی سەرکردایەتیکردنی هێڵی ناوەڕاست و دروستکردنی یاری لە غیابی هاوڕێکانیدا لە شاندایە
ئەمەش وایکردووە بارسێلۆنا زیاتر نیگەران بێت لە پێکانەکەی لەکاتی یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، کە ئەمشەو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا ڕووبەڕووی جۆرجیا دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هالاند ڕەتیدەکاتەوە داوای لێبوردن بکات

یاسین

کەیسی سیبایۆس داخرا

یاسین

بەفەرمی ئارسێناڵ بۆندێکی نوێی ڕاگەیاند

یاسین