zagros news agency

کێشەکانی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەگەنە لوتکە

 

دوای ئەو مشتومڕ و ئاڵۆزیانەی لەسەر پێکانی لامین یەماڵ کەوتە نێوان یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا جارێکی دیکە کێشەکان دروست دەبنەوە ئەمجارەیان لەسەر پێکانی دانی ئۆلمۆ و یانەی بارسێلۆنا زۆر نیگەرانن لەو حاڵەی ئەستێرەکانیان لە یاریە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکا پزیشکەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەوەیان تەواو نەدرکاندوە،کە ئۆلمۆ پێکانەکەی ئاسایی نییە و ئۆلمۆ بەپێکانەوە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا و لەوێدا پشکنینی نوێی پزیشکی بۆ دەکرێت،بەڵام بەگوێرەی نوێترین زانیاریەکان ئۆلمۆ لانیکەم بۆ ماوەی 5 هەفتە لەیاریگان دووردەکەوێتەوە.

 

ئێستا توڕەیی و ناڕەزایەتیەکی زۆر بارسێلۆنای داگیر کردوە ژهەمبەر ئەو بارگرانیەی کەوتۆتە سەر یانەکە و هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بە تاوانباری یەکەم دەزانن ڕەنگە دوای ئەو بابەتە بارسێلۆنا ڕێکاری نوێ بگرێتەبەر دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مارکینیۆس خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

لاپۆرتا؛ هیچ کەسێک لە لۆگۆی بارسێلۆنا گەورەتر نییە

یاسین

نەیمار: دەمەوێت نازناوی مۆندیال بگەڕ‌ێنمەوە بەرازیل

یاسین