zagros news agency

بایرن دەیەوێت یاریزانێکی دیکە بهێنێتە ریزەکانیەوە

 

سکای سپۆرت دووپاتیکردەوە کە بایرن میونشن ئارەزووی گواستنەوەی سەعید ئەلمولای یاریزانی یانەی کۆڵن دەکات و هەردوو یانەکە و یاریزانەکەش ئاگادارکراونەتەوە.

بایرن پێی وایە شێوازی یاریزانەکە لەگەڵ پلانەکەیدا دەگونجێت کە گرنگی بە بەهرەمەندە لاوەکانی ئەڵمانی بدات، وەک بژاردەیەک لە لای چەپ بڕیاری کۆتایی پەیوەستە بە داهاتووی گنابری.

بریکاری سەعید ئەلمولا لەبارەی ئەو هەواڵە بڵاوبووەوە لێدوانیدا و وتی؛ ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە لەگەڵ یانەکانی دۆرتمۆند و بایرن یان یانەکانی ئینگلتەرا کۆدەبینەوە هەڵەن، لە ئێستادا هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی کۆڵن بەجێبهێڵێت، نە لە زستان و نە هاوینی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایرن لە خولی ئەڵمانی یەکسان بوو

یاسین

وێستهام هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەی لاوی لیڤەرپوڵ دەدات

یاسین

هالاند سەرکەوتوو بووە

یاسین