zagros news agency

بارسا بە ئاستی راشفۆرد رازییە

 

میدیاکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە، بارسێلۆنا دڵخۆشە بە ئاستی مارکوس ڕاشفۆرد و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە کۆتایی ماوەکانی خواستنەکەیدا بژاردەیەک بۆ کڕینی هەمیشەیی لە مانچستەر یونایتد وەربگرێت، لەو ماوەیەدا تا ئێستا بەهای خۆی بۆ پێکهاتەی هانسی فلیک سەلماندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکان گرێبەستکردنی ڕاشفۆرد بە تەنها 26 ملیۆن پاوەند بە گرێبەستێکی نایاب دەزانن بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی ئێستای ڕاشفۆرد.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەدا لە یارییەکانی لەگەڵ بارسا سێ گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج ئەسیستیشی کردووە،بەو دەرئەنجامە باشەی کە هەیەتی بەرسا سەرسامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. یاری بەهێزی کرواتیا و پورتوگال بەبێ براوە کۆتاییهات

یاسین

هەولێر لە پێشوازی سەری ساڵی نوێ

سەڵاح