هەڵبژاردەی عێراق ئەمشەو لەیاریەکی چارەنووس سازدا دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی سعودیا لەنێو یاریگای شا عبداللە ی وەرزشی لەمیانەی یاریەکانی گەڕی 3ی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ساڵی 2026،کە ئەو یاریە دەبێتە خاڵی یەکلاییکەرەوەی عێراق لەگەیشتنی بە مۆندیال
عێراق لەگرووپەکەی خۆیدا خاوەنی بردنەوەیەکە و لەکاتی بردنەوەی ئەو یاریەدا ڕاستەوخۆ دەگاتە مۆندیال،کە ماوەی 39 ساڵە عێراق نەگەیشتۆتە مۆندیال و لەو یاریەشدا بەسەرکردایەتی زیدان ئیقبالی هیوای لەبەر ماوە بۆ گەیشتن بەو مۆندیالە،کە ئەمشەو یاری یەکلاییکەرەوە ئەنجام دەدەن.
ڕۆژنامەکان ئەوەیان درکاندوە لەئەگەری سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق خەڵاتێکی زۆر دانراوە بۆ یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەکە،کە هەر یاریزانێک بڕی 2500 دۆلار لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتر و پارچە زەویەک وەکو پاداشت وەردەگرێت لەگەڵ چەندان دیاری دیکە و هەر لە ئێستاشەوە ئامادەکاری کراوە بۆ ئاهەنگی گەورە لەکاتی گەیشتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیال
لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا لە هەڵبژاردەی عێراق کۆمەڵێک یاریزانی کورد یاری دەکەن و ئەمەش چاوی زیاتری بردۆتە سەر ئەو هەڵبژاردەیە.
هەڵبژاردەی عێراق کۆتاجار لە مۆندیالی 1986 بەشداری کردوە و لەقۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی کرد،کە تەنها گۆڵێکیان تۆمار کرد و بەبێ خاڵ گەڕانەوە
“سەرکار ڕێبوار”

