جەمال موسیالای یاریزانی ئەڵمانی باسی کاتی دوورکەوتنەوەی کرد بەهۆی پێکانەوە، تیشکی خستە سەر ئەو وانانەی کە لەم قۆناغە سەختەدا فێری بووە.
موسیالا وتی: پێموایە لە کاتی پێکاندا زۆر شت فێردەبیت، بۆ نموونە دەبینیت یاری تۆپی پێ چەندە خۆشە و تێدەگەیت کە چەندە خۆشت دەوێت، هەروەها کاتت هەیە بە هێمنی بیر لەوە بکەیتەوە کە دەتوانیت چی باشتر بکەیت، ئەمەش ئەو کاتە نییە کە بەدەستی دەهێنیت کاتێک لە یاریگادایت، بێگومان دەمەوێت باشتر لە پێشوو بگەڕێمەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی هەموو کاتێک لە دوای پێکانەکەوە لەگەڵ خێزانەکەم بووم، زۆر یارمەتیدەرم بوون، هەروەها یارمەتیم داوە لە فشارەکان و هەموو ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن دوور کەومەوە، دەتوانن بزانن ئاستەکان ئێستا چەندە باشن، هەروەها هەمووان چەندە چێژ لە یارییەکە وەردەگرن دەمەوێت بەشێک بم لەوە و لەگەڵ فۆنزیش بگەڕێمەوە ناو یاریگا. ئێمە دەمانەوێت چێژ لە گەڕانەوەمان وەربگرین دوای پێکانەکانمان و سەرکەوتنی زۆر لەگەڵ تیپەکەدا بەدەستبهێنین.

