ئارن سڵۆت ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لەنوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە تیپەکەی ڕێنمایی نوێ دەداتە ئەلێکساندەر ئیساکی هێرشبەری یانەکەی و باس لەوە دەکات هێشتا ئیساک کاتی ماوە لەگەڵ لیڤەرپوڵ بۆ خۆگونجاندن و پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لە یاریزانەکە.
سڵۆت دەربارەی ئیساک وتی؛ ئەو یاریزانێکی بەتوانایە و تەمەنێکی گونجاوی هەیە بۆ پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز بەڵام دەبێت ئەویش برەوی تەواو بە تواناکانی خۆی بدات و لیڤەرپوڵ یانەیەکی گەورەیە و ئێمە تیپێکی بەهێز و ئامادەین بۆ ڕکابەریەکان ئەویش دەبێت ئامادەبێت.
ئەلێکساندەر ئیساکی سویدی لەکۆتاییەکانی مێرکاتۆی ئەم هاوینە لە یانەی نیوکاسڵەوە بە بۆندێکی خەیاڵی ڕووی کردە یانەی لیڤەرپوڵ و لە 3 یاری بەشداری کردوە لەگەڵ یانەکە و یەک ئەسیستی هەیە،بەڵام تاکو ئێستا نەبۆتە جێگای سەرنجی تەواوی هاندەرانی یانەکە.

