یەکێک لە نامۆترین ڕووداوەکانی مێژووی تۆپی پێ دوێنێ لەخولی بەلجیکی ڕوویدا،کە لە یاری نێوان هەردوو یانەی ستاندار لیاج و ڕۆیاڵ ئانتڤیپ بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر ناوبژیوان فیکەی کۆتایی یاریەکە لەخولەکی 87ی یاریەکە لێدرا،کە ئەمە کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و میدیاکانی تەنیوە.
ڕووداوەکە بەو شێوازە بووە
کاتێک ناوبژیوان فاوڵێک هەژمار دەکات لەلایەکی یاریگاوە لەناکاو هاندەرێک لەدوورەوە دەبەیەک ئاڕاستەی سەری ناوبژیوان کرد و بەریکەوت لەکاردانەوەی ئەو ڕووداوەش ناوبژیوان کۆتایی بەیاریەکە هێنا و بڕیاری هەژمار کردنی 3-0 بۆ یانەی ڕۆیاڵدا لەکاتێکدا ستاندار لیاج بەگۆڵێک لەپێشەوە بوو وە هۆکاری ئەوەی یاریەکە بەبردنەوەی ڕۆیاڵ هەژمار کراوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەیاریگای ستاندار لیاج یاریەکە بەڕێوەچووە.
سەبارەت بە یەکلایی کردنەوە ئەنجامی یاریەکە هێشتا یەکیێتی تۆپی پێی بەلجیکا قەراری کۆتایی نەداوە بەڵام بەپێی یاساکانی تۆپی پێ بڕیارەکەی ناوبژیوان دروستە و دەبێت بەو شێوەیە بێت لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەتواندرێت بڕیارەکە بگۆڕدرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

