zagros news agency

بڕیاری ڕیاڵ مەدرید لەسەر گەڕانەوەی نیکۆ پاز

سەرەڕای ئەوەی چەندین ڕاپۆرت ئاماژە بە گەڕانەوەی نزیکەی نیکۆ پاز و ئەندرێس چێما بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەکەن، ڕۆژنامەنووس خۆسێ فیلیکس دیاز ڕوونی کردەوە کە یانەکە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە گەڕانەوەی یاریزانەکانی نەداوە.

ڕیال مەدرید ئێستا هیچ جوڵەیەک ئەنجام نادات، بەڵام لە کۆتایی ئەم وەرزەدا چاودێری ئەستێرەکانی چێما و پاز و جاکۆبۆ ڕامۆن دەکات. ئەگەر هەریەکێکیان پێویستیان بە گەڕانەوە بوو، بەپێی مەرجەکانی قۆناغی داهاتوو، ڕیاڵ مەدرید دەست بە دانوستانەکان دەکات بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانەکانیان.

تۆمارکردنی گۆڵ یان دروستکردنی گۆڵ هۆکارێکی گرنگن بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانانە و بەتایبەت نیکۆ پاز بەڵام ئەوەی ئێستا کۆتا بڕیار دەدات لەڕیاڵ مەدرید چابی ئەڵۆنسۆیە و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدردیش پاڵپشی بڕیارەکانی ئەو دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا گۆڵبارانی جۆرجیا کردو بەئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

ڕیاڵ مەدرید قسەی کۆتایی خۆی کرد

یاسین

کێشەکانی دۆناڕۆما و پاریس سانجێرمان زیاتر دەبن و یانەکانی ئەوروپاش هەوڵی گواستنەوە گۆڵپارێزەکە دەدەن

یاسین