zagros news agency

لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا ٢١ کەس لە سووریا کوژران

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ٢١ کەس لە ڕووداوە جیاوازەکانی وەک تەقینەوە، کوشتن، تاوان و ئەشکەنجەدان لە سەرانسەری سووریادا کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕوانگەکە گوتی، لە ماوەی ئەم دواییەدا توندوتیژی لە سووریادا زیاد بووە و پێویستە سنوورێک بۆ تاوانە ئەنجامدراوەکان دابنرێت و کەسانی بەرپرس دادگایی بکرێن. هەروەها داوای لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان کرد بە هەموو هەوڵەکانیان ڕێگە لە ڕژاندنی خوێنی هاووڵاتییانی سووری بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

پەرلەمانی عێراق سەبارەت به دۆخی ناوچەکه دانیشتنی نائاسایی ئەنجام دا

سەڵاح

هه‌ڵمه‌تی داخستنی پاڵاوگه‌ نایاسییه‌كان ده‌ستی پێكرد

سەڵاح