zagros news agency

مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی نوێدەکاتەوە

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ، گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی یانەی ئینتەر میامی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و کاپتنی یانەکەیان نزیکە لە کۆتاییهاتن.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بریارییداوە کە لە میامی دەمێنێتەوە و لەگەڵ ئەو یانەیە گرێبەستێکی نوێ واژۆ دەکات، لیۆ متمانەی تەواوی بە پرۆژەی نوێی یانەکە نیشانداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دەنگۆکان ناوی مێسییان بە یانەیەکی دیکە لە دەرەوەی خولی ئەمریکا دەبەستەوە، ئەوەش لەپێناو ئامادەکارییکردن بۆ جامی جیهانی 2026، بەهۆی کۆتایی هاتنی خولی ئەمریکا.

میسی تەمەنی 38 ساڵە، هاوینی 2023بە شێوەیەکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە ئینتەر میامی ئەمریکییەوە کرد لەگەڵ ئەو یانەیە 82 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 71 گۆڵ و 37ئەسیستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تێری هێنری بە لێدوانێک هێرش دەکاتە سەر ئارتێنتای ڕاهێنەری ئاسێناڵ

یاسین

لیڤەرپول و فلۆریان ڤێرتز نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی

یاسین

بەفەرمی ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

یاسین