zagros news agency

لیڤەرپول و فلۆریان ڤێرتز نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی

 

ئەمڕۆ ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا و بەریتانیا ئەوەیان دووپات کردەوە،کە یانەی لیڤەرپول زۆر نزیکە لە ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ (فلۆریان ڤێرتز)ی ئەستێرەی یانەی بایرن لیڤەرکوزن و بەگوێرەی زانیاریەکان بێت ئەم هەفتەیە ڤێرتز دەگاتە بەریتانیا.

 

 

لیڤەرپول ڕێککەوتنی خۆی کردوە لەگەڵ ڤێرتز و لیڤەرکوزن،کە بڕیارە ئەم هەفتەیە یاریزانەکە سەفەری بەریتانیا بکات و پشکینینە پزیشکیەکان ئەنجام بدات و بە میدیاکان بناسێندرێ وەکو یاریزانی نوێی لیڤەرپول.

 

بەگوێرەی قسەکانی داڤید ئۆرنچاین بێت بۆندەکەی ڤێرتز 100 ملیۆن پاوەندە و لەکاتی دەستکەوتیش یانەی لیڤەرپول خەڵاتی دارایی یاریزانەکە و لیڤەرکوزن دەکە،کە ئەمە دەبێتە یەکێک لە بۆندە گەورەکانی ئەم هاوینە و یەکێکی تر لە بۆندە گرانبەهاکانی میژووی لیڤەرپول.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هالاند دوای یاریەکەی عێراق؛مباپێ و کەین لەمن باشترن

sarkar

تورکیا… بەپرسێکی پلەباڵای پەکەکە دەست‌گیر کرا

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

سەڵاح