zagros news agency

یانەی سلێمانی سەرخرا بۆ خولی پلەدووی عێراق

لە بڕیارێکی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یانەی سلێمانی سەرخرا خولی پلەدووی عيراق ئەمەش پاش چەند مشتومڕێکی زۆر،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یانەی سلێمانی وەکو مافێکی ڕەوای خۆی گەیشتە ئەو خولە وە ڕاستەخۆ دوای ئەو بڕیارە یانەی سلێمانی دەستی بە ئامدەکاریەکانی وەرزی نوێ دەکات و هەوڵی گەڕانەوەی بەردەوامە بۆ خولە گەورەکانی عێراق.

 

هۆکاری سەرخستنی یانەی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ سوود وەرگرتن لەبڕیاری کشانەوەی یانەی سیروانی نوێ،کە سیروانی نوێ قەرار بوو ئەم وەرزە یاری لە خولی پلەدووی عێراق بکات بەڵام بەهۆی نەبوونی ژێرخان و نەبوونی برێکی دارایی باش یانەکە ناچار بوو بکشێتەوە،جا لەبەر ئەو بڕیارەش یانەی سلێمانی گەیشتە ئەو خولە.

 

یانەی سلێمانی وەرزی ڕابردوو توانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی پلەی ئۆفی خولی پلەدووی عێراق بەڵام بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی هێنا بەرامبەر یانەی ئەکەد،بەڵام ئێستا یانەکە بەفەرمی بلیتێکی خولەکەی وەرگرتووە،چاوەڕوان دەکرێت تاکو خولی ئەستێرەکانی عێراق ساڵ بەساڵ نەوەستێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هیلال پڕۆژەیەکی نوێ دەخاتە پێش ئەستێرەیەکی لیڤەرپول

یاسین

هەواڵی نوێ دەربارەی پێکانەکەی ئاراوخۆ گەیشت

یاسین

مانێ و ڕۆناڵدۆ سەرکردایەتی ئەلنەسر دەکەن

یاسین