zagros news agency

ئیکاردی چیرۆکی ڕق و خیانەت

 

زۆر کەس نازانێت بۆچی ماورۆ ئیکاردی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی پێشووی یانەی ئێنتەر میلان و ئێستای یانەی گەلەتەسەرای ئاوا نامۆ و بێزراو دەردەخرێ و لەکاتێکدا لەلووتکەی ئاستیدا بووە بەڵام کەس گرنگی پێنەداوە.

 

چیرۆکەکە بەو شێوازەیە،کاتێک دەبێتە هاوڕێی نزیکی ماکسی لۆپێزی ئەرجەنتینی و تەنانەت وەکو کەسێکی بنەماڵەکەی لێدێت لەوکاتەدا ئیکاردی دەستدەکات بە نامە گۆڕینەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەی ماکسی و لەکۆتاییدا خیانەت لە ماکسی لۆپێز دەکات و هاوسەرگیری لەگەڵ خوشەویستەکەی ماکسی دەکات بەناوی واندا.

ئەو خیانەتەش وادەکات گرنگی پێندرێت و تەنانەت لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش پەراوێزیان دەخست و ماردۆناش لەباسی ئیکاردی دەڵێ؛خیانەتکار لای من جێگای نییە
وە زۆرێک سەرچاوە دەڵێن تەنانەت مێسیش بە نهێنی دژایەتی کردوە.

 

ئیکاردی سەردەمی زێڕینی لە ئینتەر میلان لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بانگهێشت نەدەکرا و بەکەسێکی بێزارکەر ناودەبرا
وە لەکۆتاییشدا لەگەڵ واندا جیابوونەوە و ئێستاش ئیکاردی وەکو بێزراوترین یاریزانی مێژووی ئەرجەنتین ناوزەند دەکرێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی زاخۆ چاوەڕوانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیایە تاکو مێژوو بنووسێتەوە

یاسین

کاتی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نو نادیارە

یاسین

خافیێر تیباس هەڕەشە لە مۆندیالی یانەکان دەکات

یاسین