zagros news agency

ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ ماڵئاوایی لە یانەکەی دەکات

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کیران تریپیێر ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی ماڵئاوایی لە یانەکەی کرد و ڕایگەیاند کۆتایی ئەم وەرزە هاندەران و یانەکەی جێدەهێڵێت.

لە بەیاننامەکەدا تریپیێر سوپاسی تایبەتی هاندەران و یاریزانانی یانەکەی کرد و بەهەستێکی زۆرەوە ڕایگەیاند یانەکە جێدەهێڵێت،بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە داهاتووی خۆی نەکرد،کە دوای نیوکاسڵ ڕوو لە چ یانەیەکی دیکە دەکات.

تریپیـێـر لەدایکبووی ساڵی 1990ـە و تەمەنی 35 ساڵە،لە ساڵی 2022 لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە ڕوویکردە نیوکاسڵ،لە 150 یاریدا خاوەنی 4 گۆڵە لەگەڵ ئەو یانەیە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

زاگرۆس زانیاریی ورد لە پشت هەرزانبوونی نرخی بەنزین لە هەولێر دەخاتە ڕوو

سەڵاح

كه‌ناڵى ئاسمانى حوڕه‌ عێراق داده‌خرێت

یاسین

بڕیاری کۆتایی مارک کاسادۆ سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ بەرشەلۆنە

یاسین