لەنوێترین هەواڵی پێکانی ئەستێرەکانی یانەی بارسێلۆنا هەواڵێکی دڵخۆشکەر گەیشتە هاندەرانی یانەکە ئەویش گەڕانەوەی ڕافینیای هێرشبەری یانەکەیانە،کە ماوەیەکە بەهۆی پێکانەوە لەیاریگاکان دابڕاوە و نەیتوانیوە بەشداری چەند یاریەکی یانەکەی بکات.
بارسێلۆنا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی X بە دانانی وێنەیەکی ڕافینیا نووسیویەتی بەمزوانە،ئەمەش واتای گەڕانەوەی دەدات لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی کردوە،کە ڕەنگە دوای هەستکردن بە ئەنجامی باشی چارەسەر و نەمانی ئازار ناوی هەبێت لە لیستی یاریزانانی یاری کلاسیکۆی زەوی لە ڕۆژی یەکشەممە.
ڕافینیا لەم وەرزە و وەرزی ڕابردوودا بۆتە هۆکارێکی گرنگی ئاست بەرزی یانەی بارسێلۆنا و یەکێک بووە لە یاریزانە کارێزماکانی پێکهاتەکەی هانزی فلیکی ڕاهێنەر وە زۆرێک لە چاودێرانی تۆپی پێ پێیان وایە لە لامین یەماڵ کاریگەری زیاتری هەیە لە بارسا.
“سەرکار ڕێبوار”

