دوای ئەوەی یانەی هەولێر لەنێو یاریگا و جەماوەری خۆی بەسەرکردایەتی هومام تارقی ئەستێرە توانی لەیانەی شوڕتەی بەغدا بباتەوە و ڕیزبەندی یەکەمی خولەکە وەربگرێت،کۆمەڵێک ڕووداو هاتنە پێش دوای تەواو بوونی یاریەکە،کە زۆربەیان بۆ کاریگەری یاریەکە دەگەڕانەوە.
دوای یاریەکە یاریزانانی یانەی شوڕتە ئامادە نەبوون لێدوان بۆ میدیاکان بدەن و بەبێ دەنگی دەمانەوە لەکاتی ئاڕاستەکردنی مایکی میدیاکان بۆ بەدەمیان،تەنانەت هەندێک دەنگۆ هەیە موئمین سولەیمانی ڕاهێنەری یانەی شوڕتە گریانی بینراوە وە لەکاتی یاریەکەش هەیەجانێکی زۆری پێوە دیار بوو.
هاندەرانی یانەی هەولێر دوای یاریەکە ئاهەنگی ئەو سەرکەوتنەیان گێڕا و دکتۆر سەفین یاسینی سەرۆکی یانەی هەولێر لەبەردەم هاندەراندا بەڵێنی بەردەوامی ئەو ئاستەی بەهاندەرانی یانەکەیدا وە لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاریدا بەهۆی ئەو بردنەوەیە هەر یاریزانێک بڕی 2 هەزار دۆلار خەڵاتی دارایی وەربگرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

