چابی ئەلۆنسۆ ئامانجێتی بەردەوامبێت لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ لە مێرکاتۆکانی داهاتوودا بە ئومێدی ئەوەی بتوانن بەردەوامبن لە رکابەریکردنی نازناوە گەورەکان.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە راهێنەرەکەی مێرێنگی بە تایبەت داوای گواستنەوەی کینان یەڵدزی یاریزانی یۆڤانتۆسی کردوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردوە کە چابی ئەلۆنسۆ هێندە سەرسامی ئەو هێرشبەرەیە بە بەرپرسانی یانەی شاهانە وتووە بۆ دابین کردنی بڕە پارەی گواستنەوەی یەڵدز جگە لە کیلیان مباپێ دەتوانن سەرجەم یاریزانەکانی دیکە بفرۆشن.
لەلایەکیتریشەوە یانە بەهێزەکانی تری جیهان بە وردی چادێری بارودۆخی یەڵدز دەکەن هەر بۆیە ئەرکی ریاڵ مەدرید لە کڕینی ئاسان نابێت،ئەستێرە تورکییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 94 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 18 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆماربکات.

