zagros news agency

شەمەندەفەرەکەی بایرن میونشن ڕاناگیرێت

 

لە گەڕی هەشتەمی بۆندسلیگای ئەڵمانیا یانەی بایرن میونخ بووە میوانی یانەی بۆڕوسیا میونشن گڵادباخ و یاریەکەش بە ئاست و ئەنجام لەبەرژەوەندی بایرن میونخ کۆتایی هات،کە ئەم سەرکەوتنەی بایرن بەردەوامیدا بە شکاندنی ڕیکۆردی زۆرترین بردنەوە و 16 یاریە نەدۆڕاوە.

گێمی یەکەمی یاریەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات بەڵام بەڕووداوێـک ئەو گێمە بەڕێکرا ئەویش کارتی سوور بەڕووی(کاسترۆپ)یاریزانی میونشن گڵادباخ بەرزکراوە
لەگێمی دووەمیشدا کەرنەڤاڵی گۆڵی بایرن لە خولەکی 64 دەستی پێکرد و (جۆشوا کیمیچ)گۆڵی یەکەمین بایرن میونخی تۆمار کرد.

 

هەر لەدوای ئەو گۆڵە (ڕافایێل گۆێرێرۆ) لەخولەکی 70ـی یاریەکە گۆڵی دووەمی بۆ یانە باڤاریەکە تۆمار کرد،ئەمەش زیاتر میونشن گڵادباخی وێران خست
لەخولەکی 80ـی یاریەکە بە پاسێکی گوێرێرۆ (لێنارت کاڕڵ) توانی گۆڵی سێیەمی بایرن تۆمار بکات و ئەنجامی کۆتایی یاریەکەش بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی بایرن میونخ کۆتایی هات.

 

بەو ئەنجامەش بایرن پلەیەی یەکەمین ڕیزبەندی خولەکەی بەبێ ڕکابەر داگیر کردوە و خاوەنی 24 خاڵە و 5 خاڵیش دوورە لە لایپزیگی دووەم
هەرچی میونشن گڵادباخە بە 3 خاڵ لەکۆتایی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە لێدوانێکدا دێشامب باسی تۆپی ئاڵتونی و دیمبێلێ دەکات

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بە ڕیمۆنتادا شکستی بە ساوسامپتۆن هێنا

یاسین

بەهۆی ناکۆکیەوە مۆراتاش بەرەو سعودیە دەڕوات

یاسین