پیپ گواردیۆلا پێش ڕووبەڕووبونەوەی ئەستۆن ڤێلا ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئێستادا تیپەکەیان بەشێوەیەکی گشتی باش دەردەکەوێت و هیوادارن بەردەوامبن لەسەر هەمان شێوازی یارییکردن.
جەختی لەوەشکردەوە کە ئاستی ئیرلینگ هالاند تەواو جیاوازە و لەم وەرزەدا هاوکارییەکی باشی کردون لە بردنەوەی یارییەکان.
گواردیۆلا ئەوەی ئاشکراکرد کە عەبدول قادر خۆسانۆڤ بەتەواوی ئامادەنییە بۆ یارییکردن و تاوەکوو ئێستاش بەدیاریکراوی وادەی گەرانەوەی نازانن.
سەبارەت بە رووبەرووبونەوەی ئەستۆن ڤێلا وتی یەکێکن لە تیپە باشەکانی ئینگلتەرا و بێگومان یارییکردن بەرامبەرییان ئاسان نییە.
لە کۆتاییدا پیپ گواردیۆلا ستایشی تواناکانی ئۆنای ئیمری کردو و وتی رێزێکی تەواوم بۆ ئیمیری هەیە، چونکە یەکێکە لە باشترین راهێنەرەکانی ئێستای تۆپی پێ.

