کلاسیکۆی زەوی یان ئیل کلاسیکۆ بەناوبانگترین ڕووبەڕوو بوونەوەی تۆپی پێیە و ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا وەکو دوو جەمسەری ئیسپانیا ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیە پێکدێـنن و شاکارێکی لەبیر نەکراو دەخەنە سەر پەڕەکانی مێژووی تۆپی پێ
یەکەمین یاری کلاسیکۆش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1902،کە ئەو کات بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە وە یەکەمین گۆڵی یاری کلاسیکۆش لەلایەن (ودۆ ستێـیـنـبـێـرگ)ـی ئەڵمانیەوە تۆمار کراوە.
261 یاری کلاسیکۆ ئەنجامدراوە و ڕیاڵ مەدرید خاوەنی 105 بردنەوەیە،کە زۆرترین بردنەوەی هەیە و هاوشان خاوەنی درێژترین زنجیرەی بردنەوە،کە لە 1962 تاکو 1965 هەموو کلاسیکۆکانی بردۆتەوە سەبارەت بە گەورەترین بردنەوە لەیاری کلاسیکۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی 1942 توانی لەجامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامی 11 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک براوە بێت،کە هەرچەندە تاکو ئێستا مشومڕ بەردەوامن لەسەر ئەو یاریە بەڵام ئەمە گەورەترین ئەنجامی یاری کلاسیکۆیە.
سەبارە بە زۆرترین بەشداری کردن لەیاری کلاسیکۆش (سێرجیۆ بۆسکێـتـس)ـی ئیسپانی ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا بە 48 یاری زۆرترین بەشداری کردنی هەیە لە کلاسیکۆ
هەرچی زۆرترین گۆڵ و گۆڵکاری کلاسیکۆیە دەگەڕێتەوە بۆ ناوی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنا،کە بە 26 گۆڵ بێ ڕکابەرانە گۆڵکاری کلاسیکۆیە.
“سەرکار ڕێبوار”

