لیڤاندۆڤسکی یاریزانی بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، پێشبینیش دەکرێت گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و لە 30ی حوزەیرانی 2026ەوە دەبێتە یاریزانی ئازاد.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، مانچستەر یونایتد لەنێو ئەو یانانەدا بووە کە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان کردوە، بەڵام یانەکە بڕیاریداوە هیچ دانوستانێک نەکات، بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی جیم ڕاتکلیفی خاوەنی یانەکە چونکە ئەو گرێبەستەی رەتکردۆتەوە.
هەرچەندە ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری شەیتانە سورەکان پێیوابوو لیڤاندۆڤسکی دەتوانێت بەهای تیپەکە زیاد بکات و یارمەتی هێرشبەرە لاوەکان بدات، بەڵام یانەکە دەرگاکەیان بە تەواوی داخست، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانان تەمەن سەروو 30 ساڵی لە ماوەی ڕابردوودا سەرکەوتوو نەبووە بۆ یانەکە.

