zagros news agency

ئارتێتا دڵخۆشە

 

دوای بردنەوەیان لە کریستاڵ پاڵاس، مایکڵ ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ وت؛زۆر دڵخۆشم، چونکە دەمانزانی یارییەکە قورس دەبێت، ئەوە بردنەوەیەکی یەکلاکەرەوە بوو بەرامبەر بە تیپێکی بەهێز.

دەشڵێت: بەرامبەر پاڵاس لە ڕووی بەرگرییەوە یەکلاکەرەوە و نایاب بووین، کەس هەلی گەورە لە دژی ئەوان دروست ناکات، بەڵام خۆشبەختانە توانییان گۆڵ تۆماربکەن،ئێمە شایەنی بردنەوە بووین، شێوازی ڕکابەریمان و شێوازی یاریکردنمان و ئارەزووی بردنەوەمان سەرسوڕهێنەرە، ئەو پێنج یاریزانە یەدەگانەی هاتنە ناو یاریگا جارێکی تر جیاوازییەکی گەورەیان دروستکردەوە.

دوپاتیشیکردەوە، ویلیام سالیبا و دیکلان رایس هەستاین بە کامێک ئازار کرد، هیوادارن پێکانێکی ئاسانبێت، ئەمە خاڵی نەرێنی یارییەکە بوو، بەڵام لە کۆتاییدا هەمووان دڵخۆشبوون و دەیانەوێت یاریی لەدوای یاریی بردنەوە بەدەستبهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی خۆی گەیاندە پێشەنگی پریمەرلیگ

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید بە کەمترین هەنگاو خۆی دەگەیەنێتە بەرشەلۆنەی پێشەنگ

یاسین

مپاپێ لە ریال مەدرید دادەبڕێت

یاسین