دوای یاری کلاسیکۆی ئیسپانیا،کە ڕیاڵ مەدرید توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بارسێلۆنا بباتەوە پشێویەکی زۆر کەوتە نێوان یاریزانانی هەردوو تیپ و بەتایبەت دانی کارڤاخاڵ و لامین یەماڵ،کە ئەگەر یاریزانانی هەردوو تیپ نەبوونایە ڕەنگە زیاتر بارودۆخە ئاڵۆز بووایە.
بەپێی نوێترین هەواڵ لەدوای یاریەکە لامین یەماڵ لە ئینستاگرامی خۆی دانی کارڤاخاڵی بلۆک کردوە و پێدرێش دانی کارڤاخاڵی ئەنفۆڵۆ کردوە،کە ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو قسە و کردارانەی کارڤاخاڵ هەیبوو لەدوای یاری کلاسیکۆ
ئەوەی لامین زۆر توڕە کردوە قسەیەکی کارڤاخاڵە،کە بە توانجەوە پێی وتووە ” سوپاس لامین”،کە ئەمەی وەکو سوکایەتیەک لێکداوەتەوە.
سەبارەت بەو ئاڵۆزیانەی یاری کلاسیکۆ کادینا سێر ڕایگەیاندوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دڵنیان لەوەی ئەو کێشەیە کاریگەری ناخاتە سەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەوان گومانیان نییە لەوەی بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە لەکاتێکی نزیکدا.
“سەرکار ڕێبوار”

