zagros news agency

بارسێلۆنا ماوەی دوورکەوتنەوەی پێدرێ ڕاگەیاند

 

بارسێلۆنا هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی یانەکەی راگەیاند، ئەویش پێکانی پێدری گۆنزالێزە، کە لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریاڵ مەدرید تووشی بووە.

یانەکە بڵاویکردووەتەوە، پێدری لە دوای یاریی کلاسیکۆ هەستی بە ئازار کردوە لە ماسولکەکانی رانی چەپیدا، چاکبوونەوەی پەیوەستە بە وەڵامدانەوەی جەستەی.

هەروەها پێدەچێت پێدری تا دوای پشووە نێودەوڵەتییەکانی داهاتوو نەگەڕێتەوە یاریگاکان، بەو پێیەی رەنگە چوار تا پێنج هەفتە دووربکەوێتەوە و لە سێ یاریی
یانەکەی بێبەشبێت.

ئەو یارییانەی کە پێدری لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداریی ناکات بریتین لە، ئێلچێ و سێڵتافیگۆ لە خولی ئیسپانیا، لە نێوانیشیان رووبەرووبوونەوەی کلوب بروج لە چامپیۆنز لیگ، هەروەها لە دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەرامبەر جۆرجیا و تورکیا لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال بەشداریی ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کۆتا ساتەکاندا لیڤەرپول خەونەکەی کردە ڕاستی

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

گواردیۆلا: بەختم وابوو مێسیم هەبێت

یاسین