zagros news agency

بەرشەلۆنە بەنیازی گواستنەوەی ئۆدیگاردە

 

چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە کە ئامانجێکی چاوەڕوان نەکراوی یانەی بەرشەلۆنە کە بە نیازە بۆ چەند ساڵی داهاتوو پێگەی هێڵی ناوەڕاستی پێ بەهێزبکات.

بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە چاودێری مارتن ئۆدیگاردی ئەستێرەی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی دەکەن و دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بێت بیگوازنەوە پێکهاتەکەیان.

دوپاتیکردووەتەوە کە ئەستێرە نەرویجیکەیە بووەتە ئامانجی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە دەبێت بۆ بەهێزکردنی هیڵی ناوەڕاست و دەیانەوێت لەگەڵ پێدری و دی یۆنگ بەهێزترین هێڵ دروستبکەن لە چەند ساڵی داهاتوودا.

رونیشیکردووەتەوە، ئۆدیگارد ئامادەیە ئەزمونێکی نوێ تاقیبکاتەوە و ئەگەر بەرشەلۆنە ئۆفەری فەرمی پێشکەش بکات ئەوا رازیدەبیت بەڵام بەرپرسانی ئارسناڵ بەنیازن گرێبەستی ئەو یاریزانەیان نوێبکەنەوە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یونایتد بەردەوامە لە لەدەستدانی خاڵەکانی

یاسین

ئالێگری:مۆدریچ یاریزانێکی گرنگ و ناوازەیە

یاسین

بارسا بە ئاستی راشفۆرد رازییە

یاسین