لە هەفتەی 10یەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی هیلاس ڤیرۆنا،لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 16 پیوتەر سۆسیچ گۆڵێکی بۆ ئینتەر تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 40 جیۆڤانی ئەنجامەکەی بۆ هیلاس ڤیرۆنا یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا، یارییەکە نزیکبوو لە کۆتاییهاتن بەڵام لە خولەکی 94 مارتن فرێز بە هەڵە لە خۆیان گۆڵێکی بۆ ئینتەر تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامەر گۆڵێک لە سوودی ئینتەر کۆتاییهات و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 21 خاڵ و بە کاتی چووە پلەی دووەمی ریزبەندی، ڤیرۆناش پێنج خاڵی هەیە و لە پلەی 18 دەبینرێت.

