مارکۆ ڤیراتی ئەستێرە ئیتاڵی لە ساڵی 2023 یانەی پاریس سان جێرمانی جهێشت و چووە خولی قەتەڕی و گرێبەستی لەگەڵ یانەی عەرەبی کرد ئێستاش یاریزانی یانەی دوحەیلی هەمان وڵاتە.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ڤیراتی بە کەسە نزیکەکانی وتوە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یارییکردن و لە رێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە خۆی پێشکەشی چەند یانەیەک کردووە.
ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایکردووە، لە ئێستادا یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا ئەو ئەستێرە ئیتاڵیە بگوازنەوە پێکهاتەکەیان.
دەشڵێت، ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە لاری نییە لە پەیوەندی کردن بە یۆڤانتۆسەوە، تەنانەت ئامادەیی خۆی دەربڕیوە مووچەکەی کەمبکاتەوە لەپێناو ئەوەی درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت.

