zagros news agency

کانتی دەگەرێتەوە ئەوروپا

 

یانەی پاریس ئێف سی فەرەنسی، کە لەم وەرزەدا لە لیگ وەن یاریی دەکات، هەوڵی گواستنەوەی نگۆلۆ کانتی ناوەراستکاری فەرەنسی دەدات.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، یانەی پاریس کە لە لایەن خێزانی ئارنۆڵت و رێد بۆڵەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کانتی بە یاریزانێکی سەرەکی دەزانن بۆ بەرەوپێشبردنی یانەکەیان، دوای ئەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە یانەکانی لیستەر سیتی و چێلسی و ئیتیحادیش ئاستی سەرنجراکێشی پێشکەشکردووە.

باسی لەوەشکردووە، هیچ رێککەوتنێک تا ئێستا نەکراوە، بەڵام دانووستانەکان بەردوامن لەسەر مەرجەکانی هەردوولا، کانتی خواستی یارییکردنەوەی هەیە لە ئەوروپا، لە بەرامبەردا پاریس ئێف سی پێداگری لەسەر گرێبەستەکە دەکات چونکە گواستنەوەی کانتی بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت بۆ چەسپاندنی پێگەی خۆی لە خولی فەرەنسا و ڕکابەریکردن لە ئەوروپا.

نگۆلۆ کانتی تەمەنی 34 ساڵە، لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیتیحاد کۆتاییدێت، نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوە پێنج ملیۆن یۆریە، لەگەڵ یانە سعودییەکە بەشداریی 90 یاریی کردووە و خاوەنی نۆ گۆڵ و 10 ئەسیستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چێڵسی بە گرێبەستێک دەیەوێت هەمووان شۆک بکات

یاسین

مانچێستەر یونایتد بە پێشنیارەکانی بارسێلۆنا ڕازی بوو بۆ گواستنەوەی ڕاشفۆرد

یاسین

ڕیال مەدرید گرێبەستێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەنجام دەدات

یاسین