zagros news agency

کاتی گەڕانەوەی خوان گارسیا دیاریکرا

 

پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو خوان گارسیای گۆڵپارێزی بەرشەلۆنە تووشی پێکان هات لە ئەژنۆی چەپی و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا، بەهۆیەوە ماوەی شەش هەفتە لە یاریکردن دورکەوتەوە، لە دواین پێشهاتدا دۆخی گارسیا بەرەو چاک بوونەوە ئەڕوات و بە زووترین کات دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی مەشقەکانی لەگەڵ یانەکە .

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، ئەگەری هەیە گۆڵپارێزەکەی بلاوگرانا لە هەشتی ئەم مانگە بگەڕێتەوە و بەشداری لە ڕاهێنانەکاندا بکات.
ڕۆژنامە ئیسپانیەکە باسی لەوەش کرد کە گۆڵچیەکەی بەرشەلۆنە بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر کڵوب بروج لە چامپیۆنزلیگ ئامادە نابێت کە چوارشەممە بەڕێوە دەچێت لەبەرئەوە یانەکە پشت بە تواناکانی چێزنی دەبەستێت وەک گۆڵپارێزی سەرەکی.

سەبارەت بە گەڕانەوەی گارسیا، هانسی فلیکی ڕاهێنەر دوپاتیکردەوە، نایەوێت زۆری لێ بکات و هەر کات لە ڕووی تەندروستیەوە ئامادە بوو بەشداری پێدەکات لە یارییەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید شوێنگرەوی ڕائولی دیاریکرد

یاسین

ڕیال مەدرید نیگەرانە سەبارەت بە ڕودیگەر

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر میلان گۆڵبارانی ڤیرۆنای کرد

یاسین