zagros news agency

ئاماری ڕووبەڕوو بوونەوەکانی مانچێستەر سیتی و بڕوسیا دۆرتمۆند

 

ئەمشەو لەسەر شانۆی یاریگای (ئیتیحاد) لەشاری مانچێستەری ئینگلتەرا یانەی مان سیتی میوانداری یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند دەکات لەمیانەی یاریەکانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ،کە چاوەڕوان دەکرێت یاریەکی تایبەت و پڕ چێژ بکەوێتە بەر دیدی هەواداری تۆپی پێ.

 

ئامارەکانی یاری نێوان ئەو دوو یانەیە هەڵکشان و داکشانی تێدا زۆرە،کە لەیەکەم دیداری ئەو دوو تیپەدا لە ساڵی 2010 لە یاری دۆستانەی جامی یانەکان دۆرتمۆند بە 3-1 گۆڵێک مان سیتی تووشی شکست کرد
لەساڵی 2012 لەقۆناغی کۆمەڵەکان مان سیتی لەدوو یاریدا نەیتوانی دۆرتمۆند ببەزێنی و یاریەک بەرامبەر بوو یاریەکیش دۆرتمۆند بە گۆڵێک براوە بوو.

بەکۆی گشتی ڕووبەڕوو بوونەوەکانیان 9 جار بووە و مان سیتی سێ یاری براوە بووە و دۆرتمۆندیش 3 یاری بردۆتەوە وە لە 3 یاریشدا یەکسان بوونە
کۆتا یاریشیان لەقۆناغی گروپەکانی چامپیۆنزلیگ بووە،کە بەبێ گۆڵ کۆتایی هاتووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. ئەڵمانیا جەنگەکەی بەزەحمەت لە هۆڵەندا بردەوە

یاسین

بلێهی واز لە رەفتارە سەیرەکانی ناهێنێت

یاسین

بەفەرمی کاتی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نۆ دیاریکرا

یاسین