لە گەڕی 12ـی لالیگای ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکە لەنێو یاریگای دێ ڤایێکاس بووە میوانی یانەی ڕایۆ ڤاییکانۆی دوانزەمینی ڕیزبەندی و یاریەکەش بە دڵشکانی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.
گێمی یەکەم و دووەمی یاریەکە ڕیاڵ مەدرید چەندین مەترسی دروست کرد لەسەر گۆڵی ڤاییکانۆ بەڵام ئەمانە هەموو سوودی نەدا و لەبەرامبەردا ڤاییکانۆش دەستەوەستان نەبوو ناوە ناوە بەهێرش وەڵامی ڕیاڵ مەدریدی دەداوە،سەر ئەنجام یاریەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و هەردوو تیپ بە وەرگرتنی خاڵێک یاریگایان جێـهـێـشـت.
بەو ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید دووەمین یاریە لەسەر یەکتری ناتوانێت بردنەوە دەستەبەر بکات و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 31 خاڵ و لەپلەی یەکەمینی ڕیزبەندی لالیگا مایەوە،هەرچی ڕایۆ ڤاییکانۆیە بە 15 خاڵ لەپلەی دوانزەمینی خولەکە مایەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

