zagros news agency

مان سیتی بردنەوەیەکی گەورەی بەسەر لیڤەربوڵ بەدەستهـێـنا

 

لە گەڕی یانزەی پریمەرلیگی ئینگلتەڕا یانەی مانچێستەر سیتی میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی کرد و یاری لووتکەی ئەم گەڕەیان ئەنجامدا،کە مان سیتی بە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراو لیڤەرپوڵی لەنێو یاریگاکەی بەڕێکرد.

 

لەسەرەتای یاریەکەدا مان سیتی چەند هێرشێکی مەترسیداری دروست کرد تا لەئەنجامدا لەخولەکی 13 پێناڵتیەکی بۆ هەژمار کرا،بەڵام ئێرلینگ هالاند لێدانە سزاکەی لەدەستدا
پاش ئەو حاڵەتە هالاند لەخولەکی 29 گەڕایەوە سەر گۆڵی لیڤەرپوڵ و توانی گۆڵی یەکەم بۆ مان سیتی تۆمار بکات.

 

پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەمی یاریەکە نیکۆڵاس گۆنزالێز توانی گۆڵی دووەمی سیتی تۆمار بکات و ئەو گێمە بە دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی هات
گێمی دووەمی یاریەکە مان سیتی جارێکی دیکە دەستی پێشخسـت لەگۆڵ جێرمی دۆکۆ گۆڵی سێیەمی سیتی تۆمارکرد.

 

یاریەکەش بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی مانچێستەر سیتی کۆتایی هات و بەو ئەنجامەش مان سیتی بە 22 خاڵ هاتە پلەی دووەم و لیڤەرپوڵیش دوای ئەو شکستە قورسە بە 18 خاڵ دابەزیە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیلهام ئەحمەد و وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیمەشق کۆبوونەوە

یاسین

ئەمەریکا.. بەبەهای 10 ملیۆن دۆلار زێڕ لە دوکانێک دزرا

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین