دوێنێ شەو لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی پەیامێکی دڵسۆزی بۆ هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا بڵاوکردەوە لە ئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام،کە چەند وێنەیەکی خۆشی لەنێو یاریگای کامپ نۆ لەگەڵیدا دانابوو.
مێسی نووسیبووی؛ دوای 4 ساڵ گەڕامەوە ئەو شوێنەی ڕۆحم داوای دەکرد،گەڕامەوە ئەو شوێنەی ڕۆژانێکی زۆر هەستم بە خۆشیەکی بێ سنوور کردوە تێیدا،هێوا دەخوازم ڕۆژێک بگەڕێمەوە ئێرە،نەک وەکو یاریزانێک بەڵکو وەکو بەشێک لێرە.
مێسی لە ئەکادیمیای یانەی بارسێلۆناوە دەرکەوت و پاشان هەنگاو هەنگاو دونیای تۆپی پێی بەخۆیەوە سەرسام کرد،لە ساڵی 2021 بارسێلۆنای جێهێشت و ڕووی کردە یانەی پاریس سانجێرمان،کە هەتاکو ئێستا ڕۆیشتنەکەی جێگای مشتومڕە.
“سەرکار ڕێبوار”

